مه‌سرور بارزانی و مه‌ولوود چاوشئۆغلو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
K24 - هه‌ولێر:
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2020/1/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان و مەولود چاووشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزیری دەرەوەی تورکیاوە هاوسۆزی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزەی شاری ئەلئەزیز (خارپێت) و دەوروبەری دەربڕی، هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.
شه‌وی رابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك شاری "ئه‌لعه‌زیز – خارپێت"ی هه‌ژاند و به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش تا ئێستا 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 243 هاووڵاتیش بریندارن.
ئ. م