باری كەشوھەوای دوو رۆژ راگەیەندرا

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر         

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، ھەوری تەواو دەبێت و نمەباران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 9 و سلێمانی و دھۆك 8 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 15 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت. لە كات و شوێنی جیاجیا نمەباران دەبارێت، بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.