راهێنه‌ری لۆكۆمۆتیڤ: چاوه‌ڕێی ئه‌وه له من مه‌كه‌ن بتوانم كریستیانۆ رابگرم
راهێنه‌ری یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له دژی یوڤێنتۆس داوا له یاریزانه‌كانی ده‌كات بیروهۆشیان له‌سه‌ر یاریزانانی یوڤی بێت و به‌تایبه‌تی ئاگاداری كریستیانۆ رۆناڵدۆ بن.
یوری سێمین راهێنه‌ری یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یوڤێنتۆس ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه یارییه‌كه بۆ ئه‌وان زۆر قورسه، ده‌شڵێت: ئێمه به‌رامبه‌ر تیپێك یاری ده‌كه‌ین چه‌ندان چاره‌سه‌ریان له نێو یاریگه هه‌یه، ده‌شڵێت: یوڤێنتۆس یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و یانانه‌ی بۆ بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌ربژێره.
یوری سێمینی ته‌مه‌ن 72 ساڵ له سێ سه‌رده‌می جیاواز ماوه‌ی 12 ساڵ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤی كردووه و 12 نازناویشی بۆ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌و راهێنه‌ره به ساڵاچووه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه تا ئێستا هیچ راهێنه‌رێك نه‌یتوانیوه كریستیانۆ رابگرێت، ده‌شڵێت: چاوه‌ڕێی ئه‌وه له من مه‌كه‌ن بتوانم هێرشبه‌رێكی به توانای وه‌ك كریستیانۆ رابگرم.
یوری سێمینی ده‌شڵێت: یوڤێنتۆس خاوه‌نی تیپێكی ته‌واو ئاماده‌یه و جگه له كریستیانۆ چه‌ندان یاریزانی دیكه‌ی به توانا له‌و یانه‌یه یاری ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بنه كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كان.
له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئه‌مڕۆ له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و یوڤێنتۆس میوانداریی لۆكۆمۆتیڤ ده‌كات، ئه‌م دوو یانه‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره له چامپیۆنزلیگ به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن، لۆكۆمۆتیڤ له دوو یاری رابردووی ئه‌م وه‌رزه چامپیۆنزلیگ ته‌نیا 3 خاڵی كۆكرده‌وه و له دوایین یاری ئه‌م وه‌رزه به دوو گۆڵی خاوێن شكستی به لیڤه‌ركووزن هێنا.