حەشد و دژە تیرۆر لە كەركووك بوو بە شەڕیان

دەنگی تەقەی زۆر بیستراوە

K24 - كەركووك

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە كەركووك ھێزەكانی دژە تیرۆری عێراقی و حەشدی شەعبی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک نەخۆشخانەی کۆماری لەناوشاری کەرکووك شەڕە تەقە لەنێوان ژمارەیەك چەکدای حەشدی توركمانی و دژە تیرۆر عێراقی دروست بوو، دەنگی تەقەی زۆر دەھات، بەڵام زیانە گیانییەكان رانەگەیەندراون".

لەلایەكی دیكە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركووك بە میدیا عێراقییەكانی رایگەیاندووە "شەڕ لەنێوان ھێزەكانی دژە تیرۆری عێراق و چەكدارانی حەشدی توركمانی لە نزیك باڵەخانەی حكوومەتی خۆجێی كەركووك روویدا و تائێستا ھۆكارەكە و زیانەكانی شەڕەكە نەزانراوە".