له ئاسمانی جه‌مسه‌ری باكووری زه‌وی به‌فری تێكه‌ڵ به گه‌ردیله‌ی پلاستیك ده‌بارێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند توێژینەوەیه‌ك ده‌ركه‌وتووه، لە شوێنە پاکەکانی دەورووبەری جه‌مسه‌ری باكوور ئەو بەفرەی کە لە ئاسمان دێتە خوارەوە تێکەڵی گەردیله‌ی پلاستیکی بووه.
زانایان باسی ئەوەیان کردووە به بینینی زیاتر لە 10 هەزار گەردیله‌ی پلاستیکی لە هەر لیترێكدا تووشی سەرسووڕمان بوون، چونكه ئه‌وه به‌و واتایه دێت تەنانەت به هەناسەدان لەم شوێنانه‌دا ئەو گەردیله میکرۆپلاستیکییانە ده‌چنه ناو سییەکانه‌وه، هەرچەندە هێشتا زیانه‌كانی بۆ ته‌ندروستی روون نه‌بووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و رووبه‌ره به نایابترین رووبه‌ری پاكژ له جیهان داده‌نرێت.
تیمێكی لێکۆڵەرانی ئەڵمانی و سویسری ئه‌نجامی توێژینەوەکانی خۆیان لە " گۆڤارى پێشكەوتنى زانستى" بڵاوکردووەتەوە و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، لێکۆڵەرەکان لە دوورگەی سڤالبارد نموونەیەکی بەفریان کۆکردوەتەوە و لە توێژینەوەیه‌كدا كه لە تاقیگه‌ی ئالفرێد وەگنێر ئه‌نجامیانداوه دەرکەووتوە کە رێژەی پیسبوونی بە گەردیله‌ی پلاستیکی لەوەی چاوەڕوانی بوون زیاتر بووە، هەندێکیان ئەوەندە ورد بوون کە ناتوانرێت بگوترێت لە کوێوه هاتوون و لە چییه‌وه درووست بوون، زۆربەیان لە مادەی سرووشتی و گەردیله‌ی پێستی گیانەوەر و زۆربەشیان لە گەردیله‌ی پلاستیک و بۆیە و ریشاڵی دەستکردەوه‌یه.
دکتۆر، مێلانی بێرگمەن بەڕێوەبەری توێژینەوەكه به كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی گوتووه: "ئێمە چاوەڕیی دۆزینه‌وه‌ی پیسبوونه‌كه‌مان دەکرد، بەڵام رووبەرووبوونەوەی ئه‌و میکرۆپلاستیکانە بە راستی مایه‌ی سەرسوڕمان بوو، دیارە زۆربەی ئەو گەردانەشی لە ناو بەفردا هەیە لە هەواوه هاتوون.
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووه، نازانن ئەو پلاستیکانە بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ زیانی هەیە یان نا، بەڵام دەبێت لە مامه‌ڵەکردن لەگەڵ ژینگە زیاتر وریا بن.
هەروەها لێکۆڵەران توێژینه‌وه‌یان بۆ نموونەی بەفر لە ئه‌ڵمانیا و سویسرا کردووە و ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گەردانە لە هەندێک لە ناوچه‌كانی ئەڵمانیا زیاتره لە جه‌مسه‌ری زه‌وی.
لێکۆڵەران ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته روو کە ئەو میکرۆپلاستیکانە لە کاتی وزەی با لە هەوا پەخش دەبێت و بە شێوەیه‌کە زۆر ناسراو نییە لە (ئەتمۆسفەری زه‌وی) و بە رێگای دوور دەنێردرێت و لە کۆتاییدا ئەم گەردانە لە کاتی باران و بەفر دەهێنێته‌وه سەر زەوی.