له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ئه‌مه‌ریكا دره‌نگ دانی‌نا به برینداربوونی 11 سه‌ربازدا
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێك له سوپای ئه‌مه‌ریكا هۆكاری ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه بۆچی ئه‌مه‌ریكا دره‌نگ دانی‌نا به برینداربوونی (11) سه‌ربازی له سه‌ربازگه‌ی "عه‌ین ئه‌سه‌د".
رۆژی (8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران مووشه‌كبارانی سه‌ربازگه‌ی "عه‌ین ئه‌سه‌د"ی سوپای ئه‌مه‌ریكای له سنووری پارێزگای ئه‌نبار كرد.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد، له ئاكامی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران، (11) سه‌ربازیان بریندار بوونه.
گوته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، رایگه‌یاند، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئه‌مه‌ریكا گواستراونه‌ته‌وه بۆ كوه‌یت و ئه‌ڵمانیا و له‌وێ چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ كراوه.
گوتیشی: له‌و شوێنانه ناوه‌ندی گونجاو هه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی پێكانه‌كانی مێشك.
به‌رپرسێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" ئاشكرایكردووه، هۆكاری دواكه‌وتنی ئه‌و دانپێدانانه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه كاریگه‌ری مووشه‌كه‌كان چه‌ند رۆژێك دواتر له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كان ده‌ركه‌وت و چاره‌سه‌ركردنیشیان بۆ رێگرتنه له هه‌ر پێشهاتێك.