نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێت قوتابیان رۆڵیان له پێشخستنی وڵات هه‌بێت
K24- دهۆك:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: پێویسته نه‌وه‌ی ئایینده رۆڵی له پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت و داواش له كۆمپانیاكان كرد ده‌رگای ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان بخه‌نه سه‌ر پشت.
له میانه‌ی گوتارێكدا له رێوڕه‌سمی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین خولی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی - كوردستان له دهۆك، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیكرده‌وه: خۆشحاڵم كه گه‌نجی ئاست به‌رز ده‌بینم و ده‌بێ نه‌وه‌ی ئایینده رۆڵی له پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی داوای له كۆمپانیاكان كرد، ده‌رگای ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان بكه‌نه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی گووتی: ئه‌ركی حكوومه‌تی عێراقه پاڵپشتی له پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، كێشه‌كانیش به گوێره‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن، ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان فراوانتر بكرێت و لایه‌نه‌كان پاڵپشتی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
H.B