ئه‌مه‌ريكا: ره‌وشێكى نوێ له سووريا هاتووه‌ته ئاراوه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ، رايگه‌ياند، ره‌وشێكى نوێ له سووريا هاتووه‌ته ئاراوه و پێويسته ئه‌مه‌ريكا هه‌ڵسه‌نگاندنى نوێ بۆ ئه‌و ره‌وشه بكات.
پۆمپيۆ له وتارێكدا كه له به‌رده‌م ئه‌ندامانى په‌يمانگه‌ى جووله‌كه بۆ ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى پێشكه‌شيكرد، گوتى: دواى حه‌وت ساڵ له شه‌ڕ و ململانێى خوێناوى، ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت چاره‌سه‌رێكى سياسى و ئاشتيانه له سووريا به‌ديبێت.
گوتيشى: مه‌رجى ئێمه بۆ به‌شداريكردن له بنياتنانه‌وه‌ى سووريا، چوونه ده‌ره‌وه‌ى هێزه ئێرانييه‌كانه له‌و وڵاته.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر سووريا داواى كشانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م هێزه ئێرانييه‌كان نه‌كات، ئه‌وا بۆ بنياتنانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى يه‌ك دۆلارى له ئه‌مه‌ريكا ده‌ست ناكه‌وێت.
پێشتر راوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتۆن رايگه‌ياندبوو، تا هێزه ئێرانييه‌كان و داعش له سووريا بمێننه‌وه، هێزه ئه‌مه‌ريكاييه‌كانيش ده‌مێننه‌وه.