عێراق پارێزبه‌ندی له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار وه‌رده‌گیرێته‌وه.. سه‌ره‌تاش ته‌ڵال زه‌وبه‌عی
K24- هه‌ولێر:
ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق بە تۆمەتی تێوەگلان لە دۆسیه‌ی گەندەڵی سكاڵای یاساییان لەسەر تۆمار كراوە و لە لایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیشه‌وه پارێز بەندی له ته‌لال زه‌وبه‌عی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران وه‌رگیراوه‌ته‌وه و بە گوێرەی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، دەبێت ناوبراو دادگایی بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه رێبوار هادی، سه‌رۆكی لێژنه‌ی یاسایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق و په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، له كاتی وه‌رزی یاسادانان په‌رله‌مان ده‌توانێت به ده‌نگی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران پارێزبه‌ندی له هه‌ر په‌رله‌مانتارێك وه‌ربگرێته‌وه، كه له دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی تێوه گلابێت، به‌ڵام له كاتی مۆڵه‌تی ته‌شریعی بوو، ئه‌وا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه كه به بڕیاری خۆی پارێزبه‌ندی له‌و په‌رله‌مانتاره وه‌ربگرێته‌وه.
له‌كاتێكیشدا تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر پەرلەمانتاری عێراق داوای یاساییان لەسەر تۆماركراوە و داواكراوە ئەنجوومەنی نوێنەران پارێزبەندییان لەسەر ھەڵبگرێت، محەمەد شەھاب، یاساناس و هاوكات مامۆستای زانكۆش دەڵێت: پەرلەمانتاران وەك بەرپرسانی حكوومی لە توانایاندایە گەندەڵی بكەن، تەنانەت ئه‌گەر چاوپۆشی لە گەندەڵیش، بكەن بە گەندەڵی بۆیان ھەژمار دەكرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكان، 38 پەرلەمانتاری عێراق داوای یاساییان لەسەر تۆماركراوە، بەڵام تا ئێستا پاریزبەندی تەنیا لە ته‌لال زه‌وبه‌عی وه‌رگیراوه‌ته‌وه، كە راستەوخۆ كارەكە لەلایەن سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە ئەنجامدراوە.
H.B