به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكی: توركیا هێرشه‌كانی فراوانتر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن"ـی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان"، له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ی گواسته‌وه، "پێده‌چێت توركیا پابه‌ندی ئه‌و سنووره نه‌بێت كه بۆی دیاری كراوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه، به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئاشكرایكردووه، "توركیا پلانی هه‌یه تا سنووری عێراق كۆنترۆڵ بكات"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرا بكات.
به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه راشیگه‌یاندووه، "توركیا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باكووری سووریا فراوانتر ده‌كات".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر توركیا له هێرشه سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر باكووری سووریا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت كه بۆی دیاریكراوه، ئه‌وا ئابووری توركیا رووبه‌ڕووی داڕووخانێكی وێرانكه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
ماوه‌ی 4 رۆژه توركیا به هاوكاری گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، كه فه‌رمان له ئه‌نقه‌ره وه‌رده‌گرن، ده‌ستی به هێرشی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان هاووڵاتی سڤیل شه‌هید و بریندار بوونه و تا ئێستا زیاتر له 100 هه‌زار هاووڵاتیش له ناوچه‌كانی وه‌ك سه‌رێ كانیێ و گرێ سپی ئاواره بوونه و شه‌ڕ و پێكدادانی دژواریش له ناوچه‌كه به‌رده‌وامن.
H.B