كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ماوه بۆ هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگییه‌كانی سه‌ر رێگای كه‌ركووك
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ، كه‌متر له هه‌فته‌یه‌ك ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی خاڵه گومرگییه‌كانی سه‌ر رێگاكانی كه‌ركووك و پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگیرێن.
به‌هۆی ئه‌و خاڵه گومرگیانه نرخی كاڵاكان له بازاڕه‌كانی كه‌ركووك به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش بازاڕی گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوه، چونكه پێداویستییه‌كانی ژیان بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كه له هه‌ولێره‌وه هاورده ده‌كرێن.
حاجی ئیحسان محەمەد، كه فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نشینی شاری كهركووكو، ده‌ڵێت: "ئه‌و كاڵایانه‌ی به‌ر له 16ی ئوكتۆبه‌ر به 100 هه‌زار دیناری عێراقی ده‌یانكڕی، ئێستا 125 هه‌زاری پێویسته تا بتوانی ئه‌و پێداویستییانه بكڕی"، به‌مه‌ش نرخی كاڵاكان به‌ڕێژه‌ی 25% زیادی كردووه، بۆیه داوا ده‌كات، خاڵه گومرگییه‌كان هه‌ڵگیرێن، تاوه‌كو دۆخه‌كه بۆ به‌ر له ئوكتۆبه‌ری ساڵی 2017 بگه‌ڕێته‌وه.
له‌كاتێكیشدا ئەو فەرمانبەرانهی کە سەر بەئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقن، لە خاڵە گومرگییەکان نەماون، ئامادەکاریەکانیش تەواو بوونە بۆ هەڵگڕتنی یەکجاره‌كی ئەو خاڵانە.
له‌مباره‌یه‌وه دیلان غەفور، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی نووسراوێكمان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه گومرگیانه هه‌ڵگیرێن، له په‌رله‌مان بڕیار درا، هه‌موو ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه، كه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ردا ده‌ركرابوون، دانانی ئه‌و خاڵه گومرگیانه‌ش یه‌كێك بوو له‌و بڕیارانه".
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، لێژنەیەک لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کورستان و عێراق پێکهێنراوە, بڕیارە بەوردی چاودێری دەروازە سنووریەکان بکات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، لیستێک بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ئامادە دەکرێت و هەموو کاڵاکان کە دێنە عێراق و هەرێمى كوردستان, گومرگ دەکرێن.
H.B