هۆڵه‌ندا فرۆشتنی چه‌ك به توركیا راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
هۆڵه‌ندا، وه‌ك دووه‌م وڵاتی ئه‌وروپی له دوای نه‌رویج، بڕیاریدا فرۆشتنی چه‌ك به توركیا رابگرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا).
له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هێرشه‌كانی توركیا ناڕه‌زایی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه، به‌ڵام تا ئێستا توركیا ئاماده نییه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی رابگرێت.
ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه دوای بڕیاری دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هات له كشانه‌وه‌یان له ناوچه‌كه و هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وز ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان.
هه‌رچی ئیداره‌ی تره‌مپه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان له سه‌ره‌تاوه به سه‌رۆكی توركیایان گوتووه بیرۆكه‌كه خراپه و پشتیوانی ناكه‌ن.
ئ. م