به فه‌رمی، یارییه‌كی دیكه‌ی ئه‌مرۆی خولی نایابی كوردستان دواخرا
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا دواخرانی دووه‌مین یاری ئه‌مڕۆی له خولی نایابی كوردستان راگه‌یاند.
دوای دواخرانی یارییه‌كه‌ی نێوان ئارارات و نه‌ورۆز، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان یاری نێوان هه‌ندرێن و زێره‌ڤانیشی دواخست كه بڕیار بوو ئه‌مڕۆ یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی هه‌ندرێن له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه بچێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كه هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك به‌ڕێوه ده‌بچێت بڕیار له‌سه‌ر كات و شوێنی یارییه دواخراوه‌كانی ئه‌مڕۆ ده‌دات.
یانه‌ی هه‌ندرێن له‌م وه‌رزه بارودۆخی باش نییه له دواین دوو یارییش دۆڕان به‌شی بووه، گه‌ڕی رابردووش هه‌ر له‌م یاریگایه تووشی شكست هات، بۆیه دڵشاد مه‌عروفی راهێنه‌ری هه‌ندرێن ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابی زێره‌ڤانی باری لاسه‌نگی خۆی راست بكاته‌وه، هه‌ندرێن به 22 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه ده‌ێنرێت.
له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی كه ئه‌م وه‌رزه به 29 خاڵ پله‌ی چواره‌می گرتووه و تاراده‌یه‌ك هیوای بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ی كه‌مبۆته‌وه و ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی زێره‌ڤانی به‌رامبه‌ر شێروانه هیوای بۆ نوێنه‌ره‌كه‌ی دهۆك گه‌ڕاندۆته‌وه و هه‌موو وه‌رزێكیش ئه‌م یانه‌یه تا دواسات ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كات، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ئه‌ركی زێره‌ڤانی تاڕاده‌یه‌ك سه‌خته، چونكه سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری یانه‌ی زێره‌ڤانی به‌هۆی سڕكرانی ناتواێت یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات، جیا له‌وه‌ش نیاز مه‌غدیدی ناوه‌ڕاستكاری زێره‌ڤانیش به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارتی زه‌رده‌وه راگیراوه.