هه‌ولێر له تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی له نه‌جه‌ف سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
له‌گه‌ڕی 33 خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له نیو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر نه‌جه‌ف كه‌وته داوی یه‌كسانبوونه‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ سێیه‌مین یاری له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی له خولی نایابی عێراق سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات، بۆ ئه‌م یارییه‌ش نه‌یتوانی تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی قۆناخی یه‌كه‌م له نه‌جه‌ف بكاته‌وه، كاتێك له یاری چوون هه‌ولێر 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به یانه‌ی نه‌جه‌ف دۆڕاند بوو.
له خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه، هه‌ولێر 33 یاریی ئه‌نجامداوه، 10 یاریی بردۆته‌وه 10 یه‌كسان بوونی هه‌یه، 13 یارییشی دۆڕاندووه، 29 گۆڵی كردووه و 32 گۆڵی لێكراوه و به 40 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی هاته خانه‌ی ده‌یه‌م.
له به‌رامبه‌ردا نه‌جه‌ف 32 یاریی ئه‌نجامداوه، 8 بردنه‌وه‌ی هه‌یه، یارییه‌كی دواخراوی هه‌یه به‌رامبه‌ر یانه‌ی زه‌ورا، 13 یاریی یه‌كسان بووه، 11 یاریی دۆڕاندووه و 37 خاڵی كۆكردۆته‌وه و بۆ خانه‌ی سێزده‌یه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زی.
له دویین 11 یاری نێوانیان، هه‌ولێر 9 یاریی براوه بووه، ته‌نها یه‌ك یاریی دۆڕاندووه و یارییه‌كیش له نێوانیاندا یه‌كسانبووه.