وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن نامه‌یه‌كی شای وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق
K24- هه‌ولێر:
ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن رایگه‌یاند، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا نامه‌یه‌كی شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی هه‌ڵگرتووه.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، سه‌فه‌دی گوتی: "ئه‌و نامه‌یه‌ی له شا عه‌بدوڵڵاوه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق هه‌ڵیگرتووه، تایبه‌ته به هه‌ماهه‌نگی و هه‌وڵدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و گرنگیی شانبه‌شان وه‌ستانی ئوردن له‌گه‌ڵ عێراقییه‌كان، له پێناو پاراستنی سه‌روه‌ری ئه‌و وڵاته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی گفتوگۆمان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان كرد و جه‌ختیش له‌سه‌ر گرنگیی رێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ڵوێستی ئێمه روون و ئاشكرایه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵچوونه‌كان و پشتبه‌ستن به دیالۆگ، له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له هه‌ر گرژیێك و به‌لاوه‌نانی له‌وه‌ی كه بكرێته گۆڕه‌پانی ململانێ و ناكۆكییه‌كان".
له به‌رامبه‌ریشدا محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "عێراق نابێته گۆڕه‌پانی جه‌نگ و ناكۆكی لایه‌نه‌كان، ئێمه له‌گه‌ڵ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كه‌ین و عێراقیش ئێستا له دۆخێكدایه هیچ كه‌سێك حه‌سوودی پێنابات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێشتریش به هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێرانمان راگه‌یاندووه، كه عێراق نابێته گۆڕه‌پانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نێوانیان و جه‌ختیشمان كردووه‌ته‌وه، ده‌كرێت كێشه‌كانیان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و مێزی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
حه‌كیم گوتی: "عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی رێزگرتنی لایه‌نه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له سه‌روه‌رییه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و هه‌میشه هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناو خاكی عێراقیشمان ره‌تكردووه‌ته‌وه و ئیدانه‌مان كردوون".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، "دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه، كه گرنگه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوكاری عێراق بكرێت، هه‌روه‌ك شه‌ڕی تیرۆر ته‌نیا پرسێكی عێراقی نییه، به‌ڵكو بابه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تییه، ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، هه‌ر هه‌ڵچوونێك له ناوچه‌كه توانای تیرۆریستان به‌رز ده‌كاته‌وه".
H.B