فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا هاووڵاتییه‌كیان شه‌هید كرد
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی پارتیی كرێكارانی كوردستان، كه به‌رده‌وام فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردوومانی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن، هاووڵاتییه‌ك له چیای بۆتین شه‌هید بوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئه‌و هاووڵاتییه دوێنێ سێشه‌ممه، 14ی ئایار/ مایۆی 2019 به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره، سه‌ردانی شاخه‌كه‌ی كردووه و بێسه‌روشوێن بووه، ئه‌مڕۆش ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
شوێنه‌كه ده‌كه‌وێته نزیك گوندی کانیا ملانێ، له نزیک چیای بۆتینی دەڤەری مزوری باڵا، كه سه‌ر بە ناحیەی شێروان مەزنه، له قەزای مێرگەسۆری دەڤەری بارزان.
رائید سه‌عدوون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆرانیش ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ناوی "لازم عه‌لی فه‌قو پێندرۆیی"یه و ته‌مه‌نی 60 ساڵه و خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، ئه‌و هاووڵاتییه له ئاكامی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان، له به‌رزاییه‌كانی چیای بۆتین شه‌هید بووه.
ئه‌و هاووڵاتییه له بنه‌ڕه‌تدا نیشته‌جێی شاره‌دێی به‌حركه‌یه، به‌ڵام خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه و وه‌ك گه‌شتی به‌هاره و كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای ئه‌م وه‌رزه، چووه‌ته شوێنه‌كه.
ئه‌مڕۆش 15ی ئایار/ مایۆی 2019، رۆژێك دوای بێسه‌روشوێنبوونی، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن هاووڵاتییان و تیمه‌كانی پۆلیس، ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر شاخ هێنراوه‌ته خواره‌وه.
گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران داواش له هاووڵاتییه‌كان ده‌كات، به هۆی شه‌ڕ و بۆردوومانی به‌رده‌وامه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ گژوگیای به‌هاره روو له ناوچه‌كه نه‌كه‌ن.
ئ. م