پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات

پەرلەمانی عێراق بۆ دوو پرس کۆدەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستوور کۆببێتەوە و هاوپەیمانی فەتحیش پاڵپشتی هەموارکردنەوەی دەستوور دەکات.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تایبەت دەبێت بە دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای خانەنشینی و گفتوگۆی لیژنەی هەمواری دەستوور، بڕیاریشە بەر لە دانیشتنەکەی پەرلەمان، کوتلە سیاسییەکان کۆببنەوە.

ئەسعەد مورشیدی، پەرلەمانتاری رەوتی حیکمەش رایگەیاند، پێناچێت عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبێت.

کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق هاوکاتە لەگەڵ زیاتر فراوانبوونی خۆپیشاندانەکانی عێراق، بەگوێرەی دواین ئاماریش، ژمارەی کوژراوان لە ریزی خۆپیشاندەران، بۆ نزیکەی 300 کەس بەرزبووەتەوە.

 H.J