رێگای هەولێر – کۆیە نۆژەن دەکرێتەوە

نەوازد هادی: رێگاکانی دەرەوەی شاری هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی دارایی بڕی چوار ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگای سەرەکیی هەولێر- کۆیە تەرخان کردووە و دەست بە نۆژەنکردنەوەی چەند شەقامێکی دیکەش دەکرێت.

 ‌نه‌و‌زاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر بە كوردستان 24ی راگه‌یاند: "به‌ هۆی خراپیی رێگای نێوان هه‌ولێر- كۆیه، بە بڕی چوار ملیار دینار، بڕیار درا بۆه‌ پانكردنی شۆڵده‌ره‌كانی ئه‌و شه‌قامه‌ و پڕكردنه‌وه‌ی چاڵ و چۆڵییه‌كان".

راشیگەیاند: "رێگای نێوان هەولێر- سۆران و چەند رێگایەکی دیکەش نۆژەن دەکرێنەوە".

 بە هۆی بەرتەسکیی و زۆری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگەر و بوونی چاڵ و چۆڵ، رێگای سەرەکیی نێوان هەولێر و کۆیە، بۆتە رێگایەکی مەترسیدار و هاووڵاتیان داوای نۆژەنکردنەوەی دەکەن.

H.J