پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومەت نادات
K24 - بەغدا
ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆده‌بێته‌وه و ده‌نگدانیش له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر كارنامه‌كه‌دا نییه.
بڕیارە په‌رله‌مانی عێراق كاتژمێر دوازده‌ی نیوه‌رۆ كۆده‌بێته‌وه و وه‌ك له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌شدا هاتووه، په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی نادات، به‌ڵكو تاوتوێی چه‌ند پرسێكی دیكه ده‌كات.
ھەر وه‌ك له كارنامه‌كه‌دا هاتووه "ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق، تاوتوێی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ده‌كات و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكیش سوێند ده‌خۆن".
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری كوردستان24 لە ژمارەیەك پەرلەمانتار دەستی كەوتووە، بەھۆی ئەوەی رۆژی سێشەممە ناكۆكییەكی زۆر دروست بوو، پێدەچێت دوای ئەوەی رێژەی یاسایی تەواو بوو، سەرۆكی پەرلەمان دەنگدان لەسەر كابینەی نوێ بخاتە كارنامەی پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدات.
ھەفتەی لە چەند رۆژی رابردوودا بەھۆی ناكۆكی و ناڕەزایی لایەنەكان لەسەر دیاركردنی كاندید بۆ ئەو ھەشت وەزیرەی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق، نەتوانرا لە پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر تەواوكردنی كابینەی نوێی حكوومە بدرێت.