سه‌ره‌داوی نوێ له باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌رده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
نزیكه‌ی دوو هه‌فته به‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران تێده‌په‌ڕێت و به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقیش، سه‌ره‌داوی نوێ له باره‌ی جێگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌رده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی "العربیة" كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، نیمچه رێككه‌وتنێك له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ پۆسی سه‌رۆك وه‌زیران كاندید بكرێت، به‌ڵام هێشتا رێككه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر نه‌كراوه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند، كه له حزبی ده‌عوه و فراكسیۆنی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه و گوتی: "ئینتیمای من ته‌نها بۆ عێراقه"، ئه‌وه‌ش به جۆرێك لێكدراوه‌ته‌وه، ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ده‌كات.
چاودێرانیش پێیانوایه، ئه‌و هه‌نگاوه پێشوه‌خته‌ی ئه‌لسودانی، بۆ ئه‌وه‌یه بڵێن كه‌سێكی بێلایه‌ن بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان كراوه، چونكه یه‌كێك له داواكانی خۆپیشانده‌ران، دانانی كه‌سێكی بێلایه‌نه بۆ ئه‌و پۆسته.
به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له حزبی ده‌عوه، ئێستا چانسی ئه‌لسودانی له هه‌مووان به‌هێزتره بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و له‌ناوخۆی ماڵی شیعه‌شدا، نیمچه رێككه‌وتنێك هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی كۆمپانیای سۆمۆ و بانكی ناوه‌ندی، به كه‌سێكی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در بدرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك به فه‌رمی ئه‌و زانیارییانه پشتڕاست ناكاته‌وه.
به‌و جۆره‌ش، هه‌موو هه‌وڵێكی حزبی ده‌عوه ئه‌وه‌یه، پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران هیچ كه‌سێكی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و حزبه وه‌رینه‌گرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌لسودانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی 12ی 2019 ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر سه‌ر به ده‌عوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
كۆتایی ئه‌و 15 رۆژییه دەستوورییه نزیكبووه‌ته‌وه، کە ده‌بووایه سەرۆک کۆمار تێیدا بە نووسراوی فەرمی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران راسپێرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ری به‌هێز هه‌یه، سه‌رۆك كۆماری عێراق، ئه‌لسودانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت رابسپێرێت.
ئ. م