سزاكانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌ل بۆ ناو خاكی عێراق ده‌هاوێژێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی تایبه‌ت به ئێران به‌سه‌ر دوو كه‌س و كۆمپانیایه‌كدا ده‌سه‌پێنێت، كه باره‌گاكه‌ی له عێراقه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی تایبه‌تی خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆمپانیایه‌ی سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه ناوی "SWRC"ـه، كه به ناوی "كانگاكانی سامانه‌كانی باشوور" بۆ بازرگانیی سنووردار ناسراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ناوی ئه‌و دوو كه‌سانه بكات، كه سزاكان ده‌یانگرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوبراو نووسیویه‌تی: "ئه‌و كۆمپانیایه به‌شێكه له تۆڕی دارایی سه‌ر به فه‌یله‌قی قودس له سوپای پاسدارانی ئێران، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراوه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان".
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆمپانیای "كانگاكانی سامانی باشوور"ـی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، كه "به گوژمه‌ی ملیۆنه‌ها دۆلار چه‌كی به‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی عێراق فرۆشتووه، كه له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێن".
H.B