په‌یامی ئیسرائیل بۆ بۆردومانكردنی حه‌شد ده‌گاته عێراق
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی راگه‌یاندووه، له ئه‌گه‌ری بۆردومانكردنی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، واشنتن هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك ناكات و هه‌ڵوێستی نابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی عێراقی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019 ئاشكرای كرد، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاندووه، هیچ هه‌ڵوێست و ده‌ستێوه‌ردانێكیان نابێت ئه‌گه‌ر ئیسرائیل بۆردومانی حه‌شدی شه‌عبی بكات.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، له زاری ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، پۆمپیۆ گۆڕه‌پانه‌كه‌ی بۆ ئیسرائیل واڵا كردووه له هه‌ر هێرش و بۆردومانێك ئه‌گه‌ر بیكاته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له ناو عێراق و له ئه‌گه‌ری هه‌ر شتێكی له‌و جۆره‌ش، ئه‌مه‌ریكا ده‌ستێوه‌ردان ناكات و هه‌ڵوێستی نابێت بۆ راگرتنی بۆردومانه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی نیگه‌رانی خۆی نیشانداوه و به پۆمپیۆی راگه‌یاندووه، ئه‌و كاره ده‌رهاویشته‌ی "مه‌ترسیداری" ده‌بێت له ناوچه‌كه.
رۆژی 9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2019، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به سه‌ردانێكی نهێنی گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه، دواتریش سه‌ردانی هه‌ولێری كرد.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م