پاسداران: ئه‌مه‌ریكا بوێریی ئه‌وه‌ی نییه هێرش بكاته سه‌ر ئێران
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌والده‌ری "فارس"ـی ئێرانی له‌سه‌ر زاری فه‌رمانده‌یه‌كی پله باڵای سوپای پاسدارانی ئێرانی گواسته‌وه و گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌و بوێرییه‌یان نییه، هێرش بكه‌نه سه‌ر ئێران، به هۆی ئه‌و گیانفیداییه‌ی له‌ناو به‌رگریكاراندا هه‌یه".
غولامعه‌لی ره‌شید, فه‌رمانده‌ی پله باڵا له سوپای پاسداران بۆ ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه دووپاتی كرده‌وه، "ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكای تاوانبار و هاوپه‌یمانه رۆژئاوایی و هه‌رێمییه‌كانی، بوێری ئه‌وه‌یان نه‌بێت له‌گه‌ڵماندا بكه‌ونه جه‌نگێكی راسته‌وخۆی سه‌ربازیی، به هۆی ئه‌و گیانی به‌رگریكارانه و قوربانیدانه‌یه، كه له‌لای گه‌ل و گه‌نجه‌كانمان هه‌یه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، حوسامه‌دین ئاشنا، راوێژكاری حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، كه ئاراسته‌ی مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكای كردووه، نووسیویه‌تی، "بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه شه‌ڕپێفرۆشتنێكی مه‌به‌ستداره".
ئاشنا له نامه‌كه‌یدا بۆ پۆ‌مپێیۆ، كه به زمانی ئینگلیزی نووسیویه‌تی، ئاماژه به‌وه ده‌دات، "ئه‌ی پۆ‌مپێیۆ، ناكرێت تۆ به كه‌شتیی جه‌نگی بێیته ناوچه‌كه‌مان و به به‌رگریكردن ناوی ببه‌یت، ئه‌مه ناوی شه‌ڕپێفرۆشتنه، ئه‌مه ئێران ناچار ده‌كات به‌رگریی تایبه‌تی خۆی نیشانی ئێوه بدات، كه تۆ به شه‌ڕپێفرۆشتن ناوی ده‌به‌یت، تۆ ئه‌وه ده‌بینیت؟".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا ڕووی زمانی نووسینه‌كه‌ی له ئێران كرد و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئێران جه‌نگی ده‌وێت، ئه‌وا به فه‌رمیی كۆتایی به‌و وڵاته دێت، نه‌كه‌ن جارێكی دیكه زمانی هه‌ڕه‌شه به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌كار بهێنن!".
دوای ئه‌وه‌ی واشنتن هێزه سه‌ربازییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاد كرد، به‌تایبه‌ت دوای ناردنی كه‌شتیگه‌لی سه‌ربازیی، فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆڵن، فڕۆكه‌ی بی - 52 و دژه مووشه‌كی پاتریۆت و نمایشه سه‌ربازییه‌كانی، ئاستی گرژیی نێوان واشنتن و تاران له لێواری ته‌قینه‌وه نزیك بووه‌ته‌وه.
H.B