پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە خۆی دەردەکات
K24- ههولێر:
پەرلەمانی کوردستان یاسایەکی تایبەت بە خۆی ئامادە دەکات و بە پێ ئەو یاسایە کاری پەرلەمانتاری دیاری دەکرێت ئیمتیازات و خانەنشینى پەرلەمانتارانیش رێکدەخرێتەوە.
ئەو پێشنیازە یاسایە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە ئامادە کراوە و بەم نزیکانە رادەستی لێژنەی یاسايی و فراکسیۆنەکانی دەکرێت.
لهبارهی ئهو یاسایهش، زیاد جهبار، ئهرلهمانتاری یهكێتی دەڵێت: دەبێت وەك هەموو دامەزراوەکان، پەرلەمانی كوردستانیش یاسای تایبەت بە خۆی هەبێت.
لای خۆشیهوه جەلال محەمەد ئەمین، بڕیاردەری لێژنەی یاسایی له پهرلهمانی كوردستان دانانی ئەو یاسایە بە گرنگ دەزانێت، کە بارگرانی دارایی لەسەر حکوومەت کەم دەکاتەوە.
جهختیش دهكاتهوه، خانەنشینی پەرلەمانتاران لە پرۆژە یاسای چاکسازی دیاری دەکرێت نەك لەم یاسایە.
ناوەرۆکی پێشنیازی یاساکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بۆچوونی جیاواز لەسەر پێشنیازەکە هەیه، زۆربەی فراکسیۆنەکان لەگەڵ ئەوەدان پەرلەمان یاسای تایبەت بە خۆی هەبێت، كه جێگەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان بگرێتەوە، لەبارەی ئیمتیازاتەکانيش کە ئایا مووچەی پەرلەمانتار و خانەنشینی و ئیمتیازاتەکانی چۆنە و چەند دەبێت، ئاشکرا نەکراوە، پەرلەماتارانیش چاوەری پێشنیازی یاساکەن، بەڵام بە رێککەوتنی فراکسیۆنەکان دەبێت.
H.B