هێزه‌ر ناوێرت ده‌بێته نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ، به ره‌سمى هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بكاته نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان.
تۆڕى هه‌واڵى فۆكس نيوز، بڵاويكرده‌وه، تره‌مپ له تويتێكدا به ره‌سمى دانانى هێزه‌ر ناوێرت وه‌ك نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رابگه‌يه‌نێت.
پێشتر نيكى هێلى، نوێنه‌رايه‌تى ئه‌مه‌ريكاى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام ناوبراو له مانگى ئۆكتۆبه‌رى رابردوودا ده‌ستى له‌كار كێشايه‌وه.
هێزه‌ر ناوێرت، ته‌مه‌نى 48 ساڵه و پێشتر په‌يامنێر و بێژه‌رى كه‌ناڵى فۆكس بووه و له داڕشتنى سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا و بڕيارى سياسييدا شاره‌زايى نييه.
له نيسان/ ئه‌پريلى 2017دا كراوه‌ته وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا.