پەرلەمانی عێراق پرسی سووتاندنی دەغڵودانی جووتیاران تاووتوێ دەكات
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ پێنج شەممە 13/6/2019، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و پرسی سووتاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکان یەکێک لە بڕگەکانی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەیە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاو کردەوە و گرنگترین بڕگەکانیشی بریتین له تاووتوێکردنی بابەتی سووتاندنی زەوییە کشتوکاڵییەکان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای پەنابەران، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی و کێشەی نیشتەجێبوون.
تا ئێستا زیاتر لە 100 واژۆی پەرلەمانتارانی عێراق، بۆ قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییە کشتوکاڵییە سووتاوەکان کۆ کراوەتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایه كه رۆژانە دەغڵودانی جووتیاران لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و چەند ناوچەیەكی دیكهی عێراق دەسوتێندرێت، تا ئێستاش ھۆكاری ئاگركەوتنەوە لە ناوچە كشتوكاڵییەكان دیار نەكراوە.
ھ.م