ئاكرێ.. له رووداوێكی هاتووچۆدا 2 كه‌س مردن و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون
K24- ئاكرێ:
کاتژمێر 6:30 خوله‌كی ئێوارەی ئەمڕۆ 12ی6ی2019، لە سەر دووڕیانی کۆمەڵگه‌ی خەلیلکان لە سنووری قەزای ئاکرێ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب وه‌رگه‌ڕا، به‌و هۆیه‌وه 2 كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سەباح زوهێر، وته‌بێژی تەندروستیی ئاکرێ بۆ کوردستان24 رایگەیاند، دوای گه‌یاندنی برینداره‌كان بۆ نەخۆشخانەی فریاكه‌وتنی ئاکرێ، دوو گەنج کە یەکێکیان تەمەن 22 ساڵ و ئەویتریان تەمەن 26 ساڵ بوو، گیانیان لە دەست دا.
وته‌بێژی تەندروستیی ئاکرێ گوتیشی: "2 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش كه له رووداوه‌كه‌دا بریندار بوون، برینه‌كه‌یان سه‌خته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هەر چوار قوربانییه‌كه خەڵکی ناحیەی قەسرۆکی سەر بە قەزای شێخانن.
H.B