ڤیدیۆ.. كوردستان24 دیمه‌نی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كاتژمێر (11:00)ی ئه‌مشه‌و به چڕی ده‌ستیان به بۆردومانكردنی چیای دێل و سه‌ركێو له سنووری شارۆچكه‌ی سیده‌كانی ده‌ڤه‌ری برادۆست كردووه.
په‌یامنێری كوردستان24، له سنووره‌كه رایگه‌یاند، له سنووری گونده‌كانی لێلكان، گۆڕه‌شه، خه‌لیفان و سیران فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر چیاكه بنكه و باره‌گای سوپای توركیا هه‌یه، به‌ڵام دیاره هه‌ست به مه‌ترسی ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ده‌نگی دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ده‌بیسترێت، كه بۆردومانی ناوچه‌كه، به تایبه‌تی بناری چیای دێل ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، بۆردومانه‌كه به بیانووی بوونی بنكه و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌یه له ناوچه‌كه.
تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانه گیانی و ماڵییه‌كانی ئه‌و بۆردومانانه‌وه نه‌زانراوه.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، بۆردومانه‌كه زیاتر له نزیكی گونده‌كانی لێلكان و خه‌لیفان كراوه. هه‌رچه‌نده باره‌گاكانی سوپای توركیا له‌سه‌ر چیایه‌كه هه‌ن.