حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

یەکێکە لە گەورەترین چالاکییە هونەرییەکانی ناوچەکە

K24 – دهۆک:

حەوتەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە شاری دهۆک بە سپۆنسه‌ری میدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکە لەژێر ناونیشانی "لێبوردەیی" بەڕێوەدەچێت و چەندین فیلمی کوردی، عەرەبی و جیهانی تیایدا نمایشدەکرێن.

فێستیڤاڵەکە لە 9 تا 16 ی مانگی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و لە چیرۆکی فیلمەکانیش، زیاتر تیشکخراوەتە سەر پێکەوژیان و یەکتر قبووڵکردن، بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

شەوکەت ئەمین کورکی، سەرپەرشتیاری هونەری فێستیڤاڵەکە، بە کوردستان24ی راگەیاند: "20ی ئەم مانگە ناوی فیلمەکان ئاشکرا دەکرێن و تیمێکی نێودەوڵەتی هەڵسەنگاندیان بۆ فیلمەکان کردووە".

راشیگەیاند: "ئەمساڵ فیلمە عەرەبییەکان بەشدارییان زیاترە و سینەمای عەرەبی زیاتر تیشکی خراوەتە سەر".

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک بە یەکێک لە گەورەترین چالاکییە هونەرییەکان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە دادەنرێت و ساڵانە ئەنجام دەدرێت.

 H.J