داعش هاووڵاتیانی رۆژئاوای كوردستان له ئاینه‌كان ده‌تۆرێنێت
K24 – هه‌ولێر:
له كوبانێی رۆژئاوای كوردستان، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی چوونه‌ته سه‌ر ئاینی مه‌سیحی. ئه‌وان رێوڕه‌سمی ئاینه نوێیه‌كه‌یان به‌رپا ده‌كه‌ن و كڵێسه‌ی تایبه‌ت به خۆیان بنیاتناوه.
چوونه سه‌ر ئاینه نوێیه‌كه، دوای ئه‌وه دێت، له 2015دا ئه‌و شاره‌ی رۆژئاوای كوردستان، رووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كدارانی داعش بوه‌وه. به هۆیه‌وه به شێكی زۆری شاره‌كه وێران بوو.
ئه‌و كه‌سانه‌ی بوونه‌ته مه‌سیحی باسیان له ئه‌زموونی خۆیان كردووه. ئه‌وان وتویانه، داعش به ناوی ئیسلامه‌وه هێرشی كرده سه‌رمان. ئه‌وه‌ش پاڵی پێوه‌ناین رووبكه‌ینه ئاینی مه‌سیحیی.
یه‌كه‌م كڵێسه‌ی ئینجیلی ساڵی رابردوو له شاره‌كه بنیاتنراوه.
زۆرێك ده‌ڵێن، ئه‌و ناوچانه‌ی، زۆرینه‌یان كوردن له باكووری سووریا، بوونه‌ته ناوه‌ندێكی به‌هێزی عه‌لمانییه‌ت. بێ ئاینی له ناوچه‌كه هێزی زیاتری به‌ده‌ستهێناوه. هاوكات مه‌سیحییه‌ت له كوبانێ بڵاوبووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك پێیان وایه، ئه‌و ئاین گۆڕینه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتی تایبه‌تییه. له‌وانه سوودمه‌ندبوون له‌و هاوكارییه‌ی رێكخراوه مه‌سیحییه‌كان ده‌یگه‌یه‌ننه ناوچه‌كه. یاخود به‌ده‌ستهێنانی ده‌رفه‌تی چوونه ئه‌وروپایه.
هه‌رچی مه‌سیحییه نوێیه‌كانی كوبانێیه، ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن به باوه‌ڕێكی قووڵه‌وه بوونه‌ته مه‌سیحی.
عومه‌ر فراس، دامه‌زرێنه‌ری كڵێسه‌ی ئینجیلییه له كوبانێ، ده‌ڵێت: دوای شه‌ڕی داعش، خه‌ڵك سه‌رگه‌ردان بوون. ئێستا له ده‌وری "رێگه‌ی راست" كۆبوونه‌ته‌وه.
فراس، له كه‌مپێكی ئاواره‌كان، له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی هاوكاری مه‌سیحییه‌كان كار بۆ بنیاتنانی كڵێسه ده‌كات.
ئه‌و گوتیشی: "نزیكه‌ی 20 خێزان، به تێكڕا 80 تا 100 كه‌س له كوبانێ بوونه‌ته مه‌سیحی، به‌ڵام هیچ كامیان ناوی خۆیان نه‌گۆڕیوه".
ئه‌وه‌شی گوت: "ئه‌و مه‌سیحییه نوێیانه، هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه كۆده‌بنه‌وه. رۆژانی هه‌ینیش، قهداسیان هه‌یه. كڵسهكهشیان به‌رده‌وام كراوه‌یه".
زۆنی به‌كر، ته‌مه‌نی 34 ساڵه و ساڵی رابردوو له عه‌فرینه‌وه روویكردووه‌ته كوبانێ، بووه‌ته قه‌شه‌ی كڵێسه‌كه. ئه‌و له 2007دا بووه‌ته مه‌سیحی.
زۆنی گوتی: "داعش به‌رده‌وام باسی له ململانێی ئاینی ده‌كرد. درووشمی ئاینی به‌كارده‌هێنا. هه‌ر بۆیه زۆرێك له كورده‌كان، متمانه‌یان به ئاینه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتیی نه‌ماوه، نه‌ك ته‌نیا به ئیسلام".
مه‌كسیم ئه‌حمه‌د، (22 ساڵ)، گه‌نجێكه له شه‌ڕی كوبانێ، له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك هه‌ردوو ده‌ستی په‌ڕێوه، باسی یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاینگۆڕانه ده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا ئه‌وان باسیان له هیچ نه‌ده‌كرد، جگه له خۆشه‌ویستی. بۆیه بڕیارم به‌دواداچوون بۆ مه‌سیحییه‌ت بكه‌م، ئێستاش زۆرێك له هاوڕێ و خزم و خێزانه‌كه‌م روویان له كڵێسه كردووه".
هه‌ندێك په‌ره‌سه‌ندنی مه‌سیحی له كوبانێ ره‌تده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌ڵێن نێرده "موژدهدهرهكان" و رێكخراوه‌كانی فریاگوزاری و هاوكاری مه‌سیحی، نه‌بوونی و هه‌ژاری و پشێوی و ره‌وشی خراپی خه‌ڵكیان قۆستووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵ به خه‌ڵكه‌وه بنێن، تا ئاینی خۆیان بگۆڕن و بیانكه‌ن به مه‌سیحی و هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان بۆ دابین بكه‌ن.
ساڵح ناسان، له بواری كڕین و فرۆشتنی زه‌وی و زار كار ده‌كات. پێشتر مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی بووه. ده‌ڵێت: "زۆرێك بڕوایان وایه، به هۆی وازهێنان له ئاینه‌كه‌یان و گۆڕینی به مه‌سیحی، ده‌ستكه‌وتی ماددیان ده‌بێت. یان كاتێك رووده‌كه‌نه ئه‌وروپا، مافی په‌نابه‌ریان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت، یاخود مامه‌ڵه‌یه‌كی باشتریان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. بۆیه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر گۆڕینی ئاین.
ساڵح ده‌شڵێت، ره‌نگه به‌شێكی ئه‌و ئاین گۆڕینه كاردانه‌وه‌ی ره‌فتاره‌كانی داعش بێت. به‌ڵام من له‌و بڕوایه نیم، ئه‌وه شتێكی ئه‌رێنی بێت. ئه‌وه ره‌هه‌ندی ئاینی و تائیفی ده‌بێت و كۆمه‌ڵگه زیاتر به‌ره‌و ناته‌بایی ئاراسته ده‌كات.
نه‌ك ته‌نیا له كوبانێ، به‌ڵكو له قامیشلۆی گه‌وره شاری پارێزگای حه‌سه‌كه، سه‌دان كه‌س بوونه‌ته مه‌سیحی.
به گوێره‌ی زانیاری ئاماده‌كاری راپۆرته‌كه، ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری كوردی له ناوچه‌كه هیچ رێگرییه‌ك له به‌رده‌م كاری ته‌بشیر له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان ناكات. هه‌موو ئازادییه‌ك ده‌سته‌به‌ر كراوه بۆ چالاكییه‌كان، به مه‌رجێك نه‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌و ناوچه‌یه. هه‌روه‌ها وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی به سوود له دنیای خۆرئاوادا بۆ خۆیان به‌كاری ده‌هێنن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی بوون به مه‌سیحی له ناو كورده‌كان تۆمار كراوه.
سه‌رچاوه: اربیان بزنس
ئ.ڕ