جۆ بایدن: ئەمەریکا خیانەتی لە کورد کرد

جۆ بایدن نیگەرانە لە هەڵوێستی وڵاتەکەی

K24- هەولێر:

جۆ بایدن، سیناتۆر و کاندید بۆ سەرۆکایەتیی کردنی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو، لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە و نووسیویەتی، دوو رۆژ لەمەوبەر ئەمەریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد.

بایدن نووسیویەتی، ئەمڕۆ ئێمە دەرهاویشتەی ئەو بڕیارە دەبینین. هێزەکانی تورکیا پەلاماری ئەو شەڕکەرانە دەدەن کە هاوکارییان کردین داعش لەناوبەرین.

جۆ بایدن هێرشی کردووەتە سەر بڕیارەکە و دەڵێت، ئەمە خیانەتە، ئەمە فشاری سەر تیرۆرستان و سەلامەتیمان کەمدەکاتەوە.

H.J