ناجێگیری ته‌ندروستی ده‌میرتاش رادەگەیەندرێت
K24 - ئیستانبوڵ
باشاك ده‌میرتاش، هاوسه‌ری سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په بە كوردستان24ی راگەیاند: "ماوه‌ی مانگێكه ته‌ندروستی ده‌میرتاش باش نییه. ئەو ھەوڵدەدات بەباشی خۆی پیشان بدات، بەڵام ئەوەی من دەیبیبم و ھەستی پێدەكەم باش نییە".
گوتیشی: "بەردەوام پشكنین و لێكۆڵینەوە بۆ نەخۆشیەكەی دەمیرتاش دەكرێت، بەڵام تائێستا نەخۆشیەكەی ئاشكرا نەكراوە. پزیشكەكانی خۆمان تێبینیان ھەیە و راپۆرتێك لەبارەی كەموڕییەكان بڵاودەكەنەوە. دوای راپۆرتەكە زانیاری دیكە بڵاو دەكەنەوە".
گوتیشی: "له توركیا سیستمی دادگایی تێكچووه، نەك بۆ دەمیرتاش بۆ خەڵكی دیكەش وایە و بە ئاشكرا پێشێلكاری دەكرێت".
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی ھەدەپە له 4/11/2016، لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردە و پەرلەمانتارانی پارتی دیموكراتی گەلان (هه‌ده‌په) به تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكە، لەلایەن حكوومەتی توركیا ده‌ستگیركران.
ھ.م