ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه له قه‌ندیل كرایه ئامانج پێشتر به ئازادیی له توركیا سوڕاوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پاش ئه‌وه‌ی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) گیان لەدەستدانی دیار غەریب، ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كەجەكە و دوو گەریلای پەكەكەی راگەیاند. لایه‌نگرانی پارتیی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له میدیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هێرشیان بۆ سه‌ر پارتیی دیموكراتی كوردستان ده‌ست پێ كردووه و به "سیخوڕیكردن له‌سه‌ر به‌رپرسه‌كه‌یان" تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن.
به‌ڵام به گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، پێشتر دیار غه‌ریب، سه‌ردانی توركیا و باكووری كوردستانی كردووه و به ئازادیی له‌ناو ئه‌و وڵاته‌دا سوڕاوه‌ته‌وه و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عوسمان بایده‌میر، شاره‌داری پێشووتری دیاربه‌كر و به‌رپرسانی دیكه ئه‌نجام داوه و له‌ناو شاریشدا سوڕاوه‌ته‌وه.
له وێنه‌یه‌كدا دیار غه‌ریب، ئه‌ندامی كۆنسه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان، برای عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه و هاوژینه‌كه‌ی له گوندی ئامارا ده‌ركه‌وتووه و له باكووری كوردستان سه‌ردانی كردوون و پێكه‌وه گفتوگۆیان كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه بێت، دیار غه‌ریب به ئازادیی چووه‌ته توركیا و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته ئاگاداری سه‌ردانه‌كه‌ی بوون و چاودێرێكی كاروباری توركیاش به كوردستان 24 گوت: "له دۆخێكی له‌و جۆره‌دا كه به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه به ئازادیی له توركیا سووڕابێته‌وه، ته‌واوی زانیارییه‌كانی له‌به‌رده‌ست دامه‌زراوه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا بووه و پێویستیان به‌وه نه‌بووه سیخوڕیی به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن و ئاگاداریی بوون".
پێشتر له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی به‌رپرسه‌كه‌ی په‌كه‌كه و دوو گه‌ریلای دیكه‌وه، ئاژانسی ھەواڵی ئەنادۆڵی فەرمیی حكوومەتی توركیا رایگەیاندبوو "دەزگای ھەواڵگریی توركیا میت و سوپای توركیا لە 27ـی مانگی رابردوو لە قەندیل ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر بارەگای ناوەندیی پەكەكە ئەنجام داوە، لە ئەنجامدا، دیار غەریب، ئەندامی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كەجەكە كوژراوە".
ھەرچەندە ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاندووە، كە لە ھێرشی 27ی مانگی رابردوو ئەو سەركردەیەی پەكەكە كراوەتە ئامانج، بەڵام لە راگەیەندراوی كەجەكە ئاماژە بەوە كراوە، لە رۆژی 5ی ئەم مانگە واتە رۆژی ھەینی رابردوو دیار غەریب و دوو گەریلای دیكەی پەكەكە بە ناوەكانی دەرڤان و شاھین كەوتوونەتە بەر ھێرشی ئاسمانیی توركیا و گیانیان لەدەست داوە.
دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د، ناسراو بە هه‌ڵمه‌ت دیار، ساڵی 1973 لە ناوچەی قەرەداغ لەدایک بووە، کۆلێژی زانست، بەشی فیزیای تەواو کردووە، ساڵی 1992 په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه كردووه، لە ساڵی 2008 بووەتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە)، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بوو.