بارانبارین دەست پێدەكاتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و ئەگەری بارانبارین ھەیە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینیەكان سبەی ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی سنووری پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.
ھەر بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 39 پلە و سلێمانی 38 و دھۆك 37 و لە كەركووكیش 40 پلەی سیلیزی دەبێت