لە رەمەزاندا دیاردەی سواڵكردن زیاد دەكات
K24 - سلێمانی
دیاردەی سواڵکردن لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی سلێمانی زیادی کردووە، بە جۆرێک لە ھەر شەقام و مزگەوتێکدا چەندین سواڵکەر دەبینرێن، کە بهشێکیان منداڵن. بەپێی زانیارییەكانی پۆلیسی سلێمانیش، ئەوانە بە شێوەی باند لە دەرەوە دێنە شارەکانی ھەرێم و بهم جۆره پاره پهیدا دهكهن، بەتایبەتیش منداڵان و کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت بەکار دەھێنن.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەو کەسانەی ئەم کارە دەکەن، خەڵکی دەرەوەی ھەرێمی كوردستانن، یان ئاوارە و پەنابەرانی ناوچەکانی خوارووی عێراقن، بۆیە ھەڵمەتەکانیان بەردوامە لە دهستگیركردنی ئەو کەسانە و ناردنەوهیان بۆ شوێنی خۆیان.
ھ.م