ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حدك "شه‌هید" بوون
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، هه‌ر یه‌كه له (سوهه‌یلا قادری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی دیموكراتی كوردستان و ئیبراهیم زێوه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حدك و نوێنه‌ری ئه‌و حزبه له هه‌ولێر و عوسمان عوسمانی به‌رپرسی خزمه‌تگوزاری سه‌ركردایه‌تی حدك) "شه‌هید" بوون. به‌ڵام هێشتا حدك به فه‌رمی هه‌واڵی "شه‌هیدبوونیانی" بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌رپرسانی حزبی دیموكراتی كوردستان له چه‌ند لێدوانێكیاندا بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردبوو كه به‌هۆی مووشه‌كبارانی "قه‌ڵای دیموكرات" له كۆیه، ژماره‌یه‌ك شه‌هید و برینداریان هه‌یه و هه‌ر یه‌كه له مسته‌فا مه‌ولوودی سكرتێری حدك و خالید عه‌زیزی سكرتێری پێشووی ئه‌و حزبه بریندار بوون، به‌ڵام ره‌وشی ته‌ندرووستیان باشه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا شه‌هیدبوونی 14 كه‌س و برینداربوونی نزیكه‌ی 40 كه‌س به‌هۆی مووشه‌كبارانه‌كانه‌وه پششتڕاستكراوه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه مه‌كته‌بی سیاسیی، حزبی دیموكراتی كوردستان له باره‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گاكانیان راگه‌یێنراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "به ئاگاداریی بیروڕای گشتی دەگەیەنین کە کاتژمێر 10:45:ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 8ـی سێپتامبری 2018، قەڵای دیموکرات، بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە کاتی بەڕێوەچوونی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندیدا کەوتە بەر هێرشی مووشەکی و هەوایی کۆماری ئیسلامیی ئێران".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: "لە کاتی ئەو هێرشە و بە دوای ئەو هێرشەدا، فڕۆکەی بێسەرنشین بە ئاسمانی کۆیەدا خولاوەتەوە. هەر دوا بە دوای هێرشە مووشەکییەش بۆ سەر سکرتاریای حیزب، قەڵای دیموکرات کەوتە بەر هێرشی چەندین مووشەکی دیکە".
له راگه‌یێنراوه‌كه‌ی حدك دا هاتووه: "بە داخەوە ژمارەیەک لە تێکۆشەرانی حیزب بە هۆی ئەم هێرشەوە، شەهید و بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوەکانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر بە ئاگاداریی بیرورای گشتی دەگەیەنین".