ئه‌مڕۆ حه‌لبووسی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له‌و سه‌ردانه‌دا حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له‌و باره‌یه‌وه زانیاری زیاتری خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا، حه‌لبووسی سه‌ردانی دهۆكیش ده‌كات و له‌وێ له چه‌ند چالاكییه‌كدا به‌شدار ده‌بێت.
سه‌ردانی حه‌لبووسی بۆ هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه، كه سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح له شاری هه‌ولێره.
دوێنێ سه‌رۆك كۆمار به سه‌ردانێك گه‌یشته هه‌ولێر و له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێكرا.
بڕیاره ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆببێته‌وه.