بزنێک بەهۆی شێواوی دەموچاوی دەپەرسترێت

هیندوسەکان لایان بووەتە بوونەوەرێکی خودایی

K24 – هه‌ولێر:
بزنێک کە بەهۆی گۆڕانی دی ئێن ئەی (بازدان – Mutation) دەمووچای بە بەروارد بە بزنێکی ئاسایی شێواوە، لە هیندستان ئەپرسترێت چونکە ئەو بە دروستکراوێكی "پیرۆزی خودایی" سەیری دەکەن.

بزنەکە کە چاو و دەمی لە مرۆڤ دەچێت لە گوندی نیمۆدیا لە ناوچەی جایپور هاتۆتە دونیاوە. گۆڕانی دەموچاوی ئەم بزنە بەهۆی حاڵەتێکی دەگمەنی بە دروستی لە لەدایکنەبوونە بە ناوی Cyclopia کە دەبێتە هۆی تێکچوونی دەم و چاو.

لای هیندوسەکان ئەم بزنە بەهۆی ئەوجۆرە دەموچاوەی پیرۆز کراوە، ئەگەرچی لای هیندوسەکان تەنها پێنج ئاژەڵ کە ئەوانیش مانگا، مەیمون، مار، فیل و پڵنگن، پیرۆزن، بەڵام ئەم بزنەش بە دەگمەن و پیرۆزی دەزانن.

The Daily Mail