كێشه‌ی نێوان مه‌لا فاتیح شارستێنی و مه‌لا هه‌ڵۆ چاره‌سه‌ر كرا
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر راسپارده‌ی دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید، سه‌رۆكی یه‌كێتییه‌كه، كێشه‌ی نێوان مه‌لا فاتیح شارستێنی و مه‌لا هه‌ڵۆ حەمە رەشید چاره‌سه‌ر كرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی یه‌كێتییه‌كه، كه له وێبسایتی فه‌رمی خۆیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ 18ی ئابی 2019، هه‌ریه‌ك له مه‌لا فاتیح و مه‌لا هه‌ڵۆ بانگهێشتنی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان کران و كۆتایی به كێشه‌ی نێوانیان هێنراوه.
له‌ماوه‌ی چەند رۆژی رابردوو لە رێی وتاری هەینییەوە، وەك کاردانەوە به‌هۆی كلیپێكی هونه‌ریی، هه‌ردوو مامۆستای ئایینی به زمانێكى توند ره‌خنه‌یان له یه‌كتر گرت، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا و نیگەرانی لێکەوتەوە، یەکێتی زانایانیش بەمەبەستی چارەسەری گونجاو، رێکار و هەنگاوی پێویستی گرتەبەر.
یه‌كێتی زانایان دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، کە مینبەر شوێنی کاردانەوە و قسەی نەشیاو نییە و ناکرێ بە توندی و زمانی هەڕەشە مامەڵە بکرێت، چونکە ئەمە لەگەڵ پەیامی ئیسلام یەکناگرێتەوە و زەمینەی ناحەزانی ئیسلام خۆش دەکات و لەو پەنایە توانج و قسەی ناشیرین بەرامبەر مینبەر و زانایان و گوتاری ئایینی دێتە ئاراوە.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هەردوو مامۆستا ئاشتکرانەوە و گەردەن ئازایی و لێبوردنیان ئاراستەی یەك کرد و لە "کەشێکی برایانە" بڕیار درا جارێکی دیكه شتی لەو شێوە دووبارە نەبێتەوە و لاپەڕەیەکی تازە بکەنەوە.
پێشتر به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كلیپێكی هونه‌رمه‌ند ماریا هه‌ورامی، له تۆمارێكی ده‌نگی، مه‌لا هه‌ڵۆ قسه به هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده دواتر په‌شیمانی خۆی له گوته‌كانی ده‌ربڕی، له به‌رامبه‌ریشدا مه‌لا فاتیح شارستێنی له گوتاری هه‌ینیدا، وه‌ڵامی مه‌لا هه‌ڵۆی دایه‌وه و له دژی گوته‌كانی هاته ده‌نگ.
ئه‌مڕۆش كێشه‌ی نێوانیان له لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان چاره‌سه‌ر كرا.