سهرۆكی حكوومهتی ههرێم پیرۆزبایی له نوری مالكی و حزبهكهی دهكات
K24- ههولێر:
مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بە سەرکەوتوویی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی حزبی دەعوەی ئیسلامی و دووبارە هەڵبژاردنەوەی نوری ماليکی بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی حزبەکە, پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەى ئهو حزبه و ئهمیندارهكهی کرد.
دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان بۆ حزبی دهعوهی ئیسلامی:
برایانم لە حزبی دەعوەی ئیسلامی
برای بەڕێز نوری مالکی
سڵاوی خواتان لێبێت
پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەکەتان و دووبارە هەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامیتان لێدەکەم، هیواخوازین هەڵبژاردنەوەتان ببێتە سەرەتایەك بۆ دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لەژێر رۆشنایی ئەو رەوشە ئەرێنییەی لەئارادایە.
وێڕایی پیرۆزباییکردنمان، خوازیارین حزبی دەعوە رۆڵی کارا لە چەسپاندنی زیاتری ئەو کەشوهەوا ئەرێنییە بگێڕێت و ببێتە هۆکارێك بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها ببێتە هۆکاری گەشەپێدانی زیاتر لە تەواوی عێراق.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، 14 تەمووزی 2019
H.B