حکوومەتی ئیسرائیل رۆژنامەنووسانی دوو وڵاتی عەرەبی بانگهێشتی وڵاتەکەی دەکات
K24 – ههولێر:
هەژماری فەرمی دەوڵەتی ئیسرائیل بە زمانی عەرەبی لە تویتەر بڵاویکردەوە، بۆیەکەمینجار دەوڵەتی ئیسرائیل، شاندی رۆژنامەوانیی هەردوو وڵاتی عێراق و سعوودییە بانگهێشتی وڵاتەکەی کردووە و شاندەکانیش گەیشتوونەتە ئیسرائیل.
شاندی رۆژنامەوانی شەش وڵاتی عەرەبی لە لایەن حکوومەتی ئیسرائیل بانگهێشت کراون و لە سەردانەکەیان، مۆزەخانەی هۆڵۆکۆست، پەرلەمانی ئیسرائیل و شوێنە پیرۆزەکانی ئۆرشەلیم بەسەر دەکەنەوە.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیاندا، رۆژنامەنووسان، چاویان بە ئەندام پەرلەمان و چەند دیبلۆماتکارێکی ئیسرائیلی دەکەوێت و گەشتێک بە وڵاتەکەدا ئەنجام دەدەن.
بەهۆی ئەو ناکۆکییەی لە نێوان چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئیسرائیل هەیە، سەردانکردنی ئیسرائیل لە لایەن هاووڵاتیان و دیبلۆمتکارە عەرەبەکانەوە، زۆر رەخنە و مشتومڕی لە رابردوودا بە دوای خۆیدا هێناوە.
H.J