له چه‌مچه‌ماڵ بكوژی "حاجی له‌ق له‌ق"ێك ده‌ستگیركرا
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی سلێمانی رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له چه‌مچه‌ماڵ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه، كه به كڵاشینكۆف، حاجی له‌ق له‌قێكی كوشتبوو.
له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌پارێزی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هەندێك لە هاووڵاتیان تەنها لەبەر حەزێكی تایبەتی خۆیان دەست دەخەنە سروشت ژينگە و تێکی دەدەن، چ بە بڕینەوەی داری دارستانەکان، یاخود تێکدان و شێواندنی تۆبۆگرافیای سروشت و ژینگە یان لە ناوبردنی ئاژەڵ و باڵندەی کێوی.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ توانیان تۆمەتبارێك لە نزیك چەمی "باسەڕە" دەستگیر بکەن کە باڵندەیەکی کێوی (حاجی لەق لەق )ی راوکردبوو، لەگەڵ دەست بەسەراگرتنی چەکێك لە جۆری "کڵاشینکۆف".
روونیشیكردووه‌ته‌وه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه کراوەتەوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.