ترەمپ پلانی نوێ بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگەیەنێت

سەرۆك وەزیرانی فەڵەستین: پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاریکردنە لە ترەمپ

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگەیەنێت.

ترەمپ، دوێنێ لەکاتی پێشوازیکردن لە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆشکی سپی رایگەیاند پاش دواخستنی بۆ ماوەیەکی درێژ رۆژی سێشەممە پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رادەگەیەنم.

سەرۆكی ئەمەریكا گوتیشی "لەگەڵ ئەوەی فەڵەستینییەکان سەرەتا پلانەکە رەتدەکەنەوە، بەڵام لە ئایندەدا پێی رازی دەبن".

ھەرچەندە ترەمپ بۆ راگەیاندنی پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناتانیاهۆ و بینی گانتز، سەرۆکی پارتی شی سپی ئیسرائیلی بانگهێشتی کۆشکی سپی کردووە، بەڵام فەڵەستنیەکان رایانگەیاند کە لەلایەن کۆشکی سپییەوە بانگهێشت نەکراون و محەمەد ئاشتیە، سەرۆک وەزیرانی فەڵەستینیش رایگەیاند، راگەیاندنی پلانی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ پارێزگاریکردنە لە ترەمپ، بۆ ئەوەی لەسەرکار لانەدرێت و هەروەها بۆ پاراستنی ناتانیاهۆشە بۆ ئەوەی بەهۆی گەندەڵییەوە زیندانی نەکرێت.

ھ.م