بڕیاری ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له عێراق ناڕه‌زایه‌تی پێكهاته‌كان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
پرسی ئه‌نجامدانی سەرژمێری لە عێراق بووه‌ته باسێكی گه‌رم و نیگه‌رانی به‌شێكی زۆری پێكهاته ئایین و نه‌ته‌وه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێناوه، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان پێیوایه لەم بارودۆخەدا ئەنجامدانی سەرژمێری بەمانای سڕینەوەی پێکھاتەکانی عێراق دێت، چونکە بەشێکی زۆر لە پێکھاتەکان یان له ئاواره‌ییدان یان به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه.
ئازاد كوره‌چی، په‌رله‌مانتاری توركمان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر به‌م حاڵه سەرژمێری بكرێت، بە مانای سڕینەوەی پێکھاتەکان دێت لە عێراق، چونکە خه‌ڵكی ئەو ناوچانەی زێدی پێکھاتەکانه، بەھۆی شەڕی داعشەوە ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێھێستوە، بۆیە پێویستە حکوومەتی عێراق به‌ر له سەرژمێری، كار بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئه‌و ناوچانه بکات.
هاوكات روبینا ئویملك، په‌رله‌مانتاری كریستیان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئێمە لەگەڵ سەرژمێری گشتی نین لە عێراق، چونکە ئەمە دەبێتە ھۆکارێك بۆ ونکردنی ڕێژەی پێکھاتەکان، هۆشداریش ئه‌وه‌ش ده‌دات، كه لە ئەگەری ئەنجامدانی پرۆسه‌كه، ھەڵوێستی دیكه‌یان دەبێت.
بڕیارە لە ساڵی داھاتوو سەرژمێری گشتی لە عێراق بەڕێوە بچێت، ئەمەش گرفتی بۆ پێکھاتەکان دروستکردووە و بەشێکی زۆری پێکھاتە نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌كان به‌هۆی شه‌ڕی داعش و ڕوداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەری 2017ـه‌وه ناوچەکانیان بەجێ ھێشتووە.
H.B