سلێمانی.. یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی هاوسه‌ری سێوان قادر به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24 - سلێمانی:
لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2019، یەکەم دانیشتنی دادگایی هاوسه‌ری سێوان قادر و منداڵەکانی بەڕێوەدەچێت، كه له مانگی 12ی ساڵی رابردوو، له رووداوێكدا سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
سووتانی سێوان و منداڵه‌كانی، كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌دوای خۆیدا هێنا، كه سێ منداڵه‌كه راسته‌وخۆ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێوانی دایكیشیان دوای چه‌ند رۆژێك مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، گیانی له‌ده‌ستدا.
بنەماڵەی سیوان قادر له‌گه‌ڵ پرۆژەی "ژن ژیانە مەیکوژە"، داوایان لە رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان و رۆژنامەنووسان کردووە ئامادەی دانیشتنی دادگاییەکە بن.
ئ. م