پاکستان نێوەندگیریی لە نێوان سعودیە و ئێران دەکات

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی پاکستان دەگاتە سعودیە

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ شەممە 14/12/2019، سەرۆك وەزیرانی پاكستان لەدرێژەی ھەوڵەكانی بۆ نێوەندگیریی سعودیە و ئێران سەردانی ریاز دەكاتەوە.

رۆژنامەی پاكستان تودەی ئاشكرایكردووە، سەردانەكەی عەمران خان دوای ئەوە دێت، ھەوڵەكانی پێشووی بۆ نێوەندگیریكردنی نێوان ئێران و سعودیە ئەنجامی ھەبووە و ئێستا لە درێژەی ھەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی پاكستان دەیەوێت قسە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەردوولا بكاتەوە.

لای خۆیەوە، رۆژنامەی واڵ ستریت جورناڵیش لە راپۆرتێکیدا، باسی لە ھەوڵی سعودیە بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران کردووە.

بەهۆی هێرشی سەر چەند کە شتییەکی نەوت هەڵگری سعوودی و بە ئامانجکردنی دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودییە، پەیوەندی نێوان سعودیە و ئێران زیاتر گرژی تێکەوتووە.

 H.J