ئه‌مه‌ریكا: هه‌ر كاتێك پێویست بكات ئاماده‌ین هێز به‌رامبه‌ر ئێران به‌كاربهێنین
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستی ده‌كاته‌وه، ئه‌و هێرشه‌ی كراوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كانی كه‌نداوی عومان، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كراوه‌ته سه‌ری و ده‌شڵێت، ئه‌و بۆمبانه‌ی له هێرشه‌كه‌دا به‌كارهاتوون، له جۆری لیمپێتە و دروستکراوی ئێرانە و هه‌مان ئه‌و بۆمبانه‌ن كه پێشتریش سوپای پاسداران له مانۆڕه سه‌ربازییه‌كاندا به‌كاریهاناون. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش ده‌ڵێت: هه‌ر كاتێك پێویست بكات، ئاماده‌ین هێزی سه‌ربازی له دژی تاران به‌كاربهێنین.
له‌مباره‌یه‌وه برایان ھووك, نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێران لەبەردەم لیژنەی کاروباری دەرەوەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیدا رایگەیاند: ئەگەر پێویست بکات ئامادەین ھێزی سەربازی لە دژی ئێران بەکارھێنین.
ھووك دووپاتیكرده‌وه: ئەگەر بەکارھێنانی بژاردەی سەربازی بۆ پاراستنی بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی پێویست بێت ئامادەین بەھێز رووبەرووی ئێران ببینەوە.
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئێران گوتی: "ئەگەر بەکارھێنانی بژاردەی سەربازی پێویست بێت بۆ پاراستنی بەرژوەندی و ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا، ئێمە ھەموو کارێک دەکەین، کە لە سەرمانە بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەکەی کە کۆنگرێس بۆ ئەم ئیدارە دیاریکردووە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "من دەمەوێت شتێکی دیکە بەبیر لیژنەکەتان بھێنمەوە کە گەمارۆی بازرگانیکردن بە چەکەوە کە لە سەر ئێران دانراوە، ئۆکتۆبەری ساڵی داھاتوو کۆتایی دێت، ھەروەھا قەدەغەی گەشتکردن کە لەسەر قاسم سولەیمانی دانراوە، ئەویش ساڵی داھاتوو کۆتایی دێت. من سەرەتای مانگی رابردوو چوومە ئەنجومەنی ئاسایش نێودەوڵەتی بەروونی ئەوەم پێگوتن" کە نابێت وڵاتی سپۆنسەری تیرۆری جیھانی لەژێر ئەو گەمارۆیانەدا بێتە دەرەوە".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێمە ھەوڵی خۆمانداوە بۆ پاڵپشتی و ھاوکاریکردنی ھاوپەیمانەکانمان کە لەنزیك ئێرانن و لە ھیڵی پێشەوەی رووبەرووبوونەوەن لەگەڵ ئەو وڵاتە. لەبارەی بۆچوونی وڵاتانی دیکەشەوە زۆر گرنگە، کە بەریتانیا، سعوودیە، ئەڵمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە ئێستا گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی، کە ئێران ھێرشەکانی ئەنجامداون".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئەمریکا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی ھاوبەشی بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکانی سەر کەشتیە ژاپۆنی و نەرویجیەکە پێکھێناوە.
فەرماندەییەکی سەربازی ئەمریکاش کە شارەزای بواری تەقینەوەیە دەڵێت: ئەو بۆمبەی بەکارھێنراوە جۆری لیمپێتە و دروستکراوی ئێرانە و سوپای پاسداران لە مانۆرە سەربازییەکاندا بەکاریھێناوە.
له‌مباره‌یه‌وه شۆن کیدۆ شارەزای بواری تەقینەوە و فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی كرده‌وه، "ئێستا لێکۆڵینەوەی ھاوبەش لەگەڵ ھاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە بەردەوامە لەسەر ھه‌ردوو کەشتی کۆکوکا و فرەنت ئەلتایر".
گوتیشی: "تا ئێستا ئەوەی بۆمان روونبووەتەوە ئەوەیە، تەقینەوەمان لەرێگەی مینی لیمپێتەوە ئەنجامدراون. ئەو جۆرە مینەش ئێرانیە و لە مانۆرە سەربازییەکانی ئێران‌دا بەکارھێنراوە".
له‌كاتێكیشدا تاران ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت: "بەگوێرەی ئەو زایانەی کە بە کەشتیەکە کەوتووە و ئێمە لێکۆڵینەوەمان لەسەری کردووە، بۆمبی لیمپێت بوو و لکێنراوە بە رووی دەرەوەی کەشتیەکەوە، واتە ئامێرێکی فڕیو نەبووە بەرکەشتیەکە کەوتبێت".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "ئێمە زانیارییە بایۆمەترییەکانیشمان دەستکەوتوون و دەتوانین لەرێگەیانەوە کەیسیان لەسەر بکەینەوە و ئەنجامدەرانی ھێرشەکە تۆمەتبار بکەین. جێدەست و پەنجەمۆر و بەڵگەی نھێنی دیکەش ھەن".
ھێزی دەریایی ئەمریکا بەدووری ٢١٠ کیلۆمەتر رۆژنامەنوسان بانگھێشت دەکات بۆ بەندەری فوجەیرە لە ئیمارات، لەسەر پشتی یەکێك لەو کەشتیانەی بۆ رووبەرووبونەوەی ھەرەشەکانی ئێران رەوانەی ناوچەکە کراوە بەڵگەکان و پاشماوەی مینە ئێرانیەکان و ئەو سپرایه‌ی كه ھێرشبەرە ئێرانیەکان دوای خۆیان بەجێیان ھێشتوون، پیشانی رۆژنامەنووسان دەدات.
H.B
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: نیگەرانین لەوەی ئێرانیەکان دەیانەوێت لە رێککەوتنی ئەتۆمی بکشێنەوە.
لۆدریان جه‌ختیش ده‌كاته‌وه: ئەو ھەنگاوە لە بەرژوەندی ئێران نیە و ھەموو ھەوڵێک دەخەینەگەڕ بۆ ھێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران.