دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شنگال دەکرێت
K24 – ههولێر:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حكوومەتی عێراق دەست بە هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی قوربانیانی دەستی داعش لە قەزای شنگال دەکەن و هەوڵی ئاشکرا کردنی ناسنامەیان دەدەن.
لە وتەیەكدا لەبەردەم بەشداربووانی مەراسیمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی قوربانیانی دەستی داعش، لە گوندی كۆجۆی سەربە شنگال، كەریم خان راوێژكاری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش لە عێراق، رایگەیاند: "ھەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان، تەنیا ھەنگاوی سەرەتایە، چونكە رێگای بەدیھێنانی دادگەری زۆری دەوێت".
لە لایەکی دیکەوە، بەرەڤان حەمدی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفاڵکراوان گووتی: "لە ساڵی 2017، 69 گۆڕی بە کۆمەڵ لە قەزای شنگال و دەوروبەری دۆزراونەتەوە و لێکۆڵەرەوان لە رێگای وەرگرنتی خوێنی کەسووکاریان، نیازی هەیە ناسنامەی قوربانییەکان ئاشکرا بکات".
راشیگەیاند: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو کارێک دەکات تاکو ناسنامەی قوربانیان ئاشکرا بکات".
H.J