جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پیرۆزبایی له سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی متمانه‌پێدان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌ته‌كه‌ی كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی حه‌سه‌ن كه‌عبی:
سڵاوت لێبێ جه‌نابی سه‌رۆكی به‌ڕێز
هه‌زار جار پیرۆزه پێدانی متمانه به حكوومه‌ته‌كه‌تان، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ خۆتان و كابینه وه‌زارییه‌كه‌تان ده‌خوازین، به‌هیوای خێر و خۆشی بۆ گه‌لی عێراق له كوردستان.
براتان، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حه‌سه‌ن كه‌عبی.
H.B