كۆچه‌ر ئه‌كبه‌ر حاجی رۆسته‌م: باوكم روونكردنه‌وه‌ی بۆ هیچ میدیایه‌ك نه‌داوه
K24 - هه‌ولێر:
كۆچه‌ر ئه‌كبه‌ر رۆسته‌م، له باره‌ی ده‌ستگیركردنی سه‌رخێڵی برای، كه كادیری پارتی دیموكراتی كوردستانه له گه‌رمیان، هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیا به‌درۆده‌خاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "باوكم لێدوانی بۆ هیچ كه‌سێك نه‌داوه".
هه‌ندێك میدیا لێدوانێكیان به‌ناوی ئه‌كبه‌ر حاجی رۆسته‌مه‌وه له باره‌ی ده‌ستگیركردنی كوڕه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆچه‌ری كوڕی ئه‌كبه‌ری حاجی رۆسته‌م، ئه‌و میدیایانه به درۆ ده‌خاته‌وه.
كۆچه‌ر ئه‌كبه‌ر رۆسته‌م، له فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆیه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، باوكی هیچ روونكردنه‌وه و لێدوانێكی بۆ راگه‌یاندنه‌كان نه‌داوه و ده‌ڵێت: "هه‌ر هه‌واڵێك به ناوی باوكم له هه‌ر كه‌ناڵ و سایت و سۆشیال میدیایه‌ك بڵاوده‌بێته‌وه، ناڕاسته و دووره له راستییه‌وه".
كۆچه‌ر، له باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنی برای بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: "داوامان كرد روونكردنه‌وه‌مان پێ بده‌ن براكه‌م له‌سه‌ر چی ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه و هۆكاره‌كه‌ی نه‌گوتووه".
راشیگه‌یاند، هه‌فته‌ی رابردوو براكه‌ی له گه‌رمیان ده‌ستگیركراوه، دوای ئه‌وه‌ی ویستوویانه ئازادی بكه‌ن، براكه‌ی راده‌ستی دژه تیرۆری یه‌كێتی كراوه له سلێمانی.
ئاشكراشی كرد، پێشتر براكه‌ی كێشه‌یه‌كی هه‌بووه به گوێره‌ی مادده‌ی 432 كه كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و دواتر به كه‌فاله‌ت ویستوویانه ئازادی بكه‌ن، رۆژی پێنجشه‌ممه 27ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، كه‌فاله‌تیان بۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بكرێت له گه‌رمیان، دواتر پێیان گوتوون براكه‌یان له‌لایه‌ن دژه تیرۆره‌وه داواكراوه و به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ریش ده‌ستگیركراوه و له‌لای دژه تیرۆره.
دووپاتی له‌وه‌ش كردووه، چه‌ندینجار سه‌ردانی دادگایان كردووه، به‌ڵام هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان نه داوه و له سلێمانییش هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌داونه‌ته‌وه له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی و تا ئێستاش نازانن بۆچی ده‌ستگیركراوه.
كۆچه‌ر، برای كادیره ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی پارتی، هۆكاری ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ لایه‌نی سیاسی كه كادیرێكی چالاكی پارتییه له گه‌رمیان و كوڕی ئه‌كبه‌ری حاجی رۆسته‌مه.
ئاشكراشیكرد، چه‌ند جارێك به‌ڵێن به مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دراوه براكه‌م ئازاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا به‌ڵێنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
دووپاتیشی كرده‌وه، سه‌ره‌تا نه‌مانویستووه بدرێته راگه‌یاندن و به ئاسایی بمێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك میدیا بۆ خراپتركردنی نێوانی پارتی و یه‌كێتی كاره‌كه‌یان گه‌وره‌كردووه.
له باره‌ی هه‌وڵی داهاتووشیان بۆ ئازادكردنی براكه‌ی رایگه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی سلێمانی پارتی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌سه‌ر خه‌تن و جارێ چاوه‌ڕوانی هه‌وڵه‌كانی فه‌رمی پارتین.
داواش له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌كات، ئه‌گه‌ر براكه‌یان شتێكی له‌سه‌ر هه‌یه ئاگاداری‌یان بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌شی ته‌نها ئه‌وه‌یه كادیری پارتییه، پێیان بڵێن و نایانه‌وێت ببنه هۆی كێشه‌ی نێوان دوولایه‌ن كه داهاتووی وڵاتیان به‌ده‌سته.
ئ. م